٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٣٥
Source: Mehrnews
ئیلهام ئەحمەد تەقینەوەکەی حومسی ئیدانە کرد

هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا، لە پەیامێکدا تەقینەوەی تیرۆریستی لە مزگەوتی ئیمام عەلی(دخ) لە شاری حومسی ئیدانە کرد.

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا، لە پەیامێک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا بڵاوی کردەوە، تەقینەوەی تیرۆریستی لە مزگەوتی ئیمام عەلی(دخ) لە شاری حومسی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە ئەو ڕووداوە لە ئەنجامی گوتاری ڕق و دەنەدان ڕووی داوە.

ئیلهام ئەحمەد ڕاشیگەیاند: ئەو ڕووداوە ئەسەفبار لە بۆشاییەوە نەهاتۆتە گۆڕێ، بەڵکوو بەرهەمی کەشێکە کە سەرچاوە لە گۆتاری قین و دەنەدان وەردەگرێت؛ کەشێک کە لەبری ئەوەی کۆمەڵگا بپاریزێت، بەرەوڕووی یەکتریان دەکات و ئەو ڕەوتانە دەستیان تێیدا هەیە کە لە کەلێن، ئاژاوە و ناکۆکییەکان بەهرە دەبەن.

ناوبراو کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان لە گوتارەکان، پاراستنی خەڵکی مەدەنی و وەلامدەرکردنی هۆکارانی ئەو جۆرە ڕووداوانەی بە ئەرەکی گشتی زانی و جەختیشی کرد: سووریا نەک بە بێزاری و دوژمنانی، بەڵکوو بە متمانە و ئاسایشەوە ئاوەدان و نۆژەن دەکرێت.

شایانی باسە لە ڕووداوی تەقینەوەی تیرۆریستی یلە مزگەوتی ئیمام عەلی(دخ) لە شاری حومس، 12 کەس گیانیان لەدەست دا و 27 کەسیش بریندار بوون.

Your Comment

You are replying to: .
captcha